جیاوازی مزخەی خۆ پەمپ و مزخەی بێ پەمپ؛ کامەیان بۆ ماڵ باشترە؟

جیاوازی مزخەی خۆ پەمپ و مزخەی بێ پەمپ؛ کامەیان بۆ ماڵ باشترە؟

الفرق بين المضخة مع پمپ والمضخة بدون پمپ؛ أيهما أفضل للبيت؟

وەسف بە / الوصف بـ:کوردیعربي
کوردی | kürdi

مزخەی خۆ پەمپ ئەو جۆرەیە کە خۆی ئاو هەڵدەکێشێت و بۆ شوێنی فشار لاواز یان ئاوێکی کەم باشترە. مزخەی بێ پەمپ زیاتر بۆ ئەو شوێنانە باشە کە ئاو بەردەستە و تەنها پێویستە فشار زیاد بکرێت. ئەگەر ئاوت لاوازە یان جار جار نایەت، خۆ پەمپ باشترە؛ بەڵام ئەگەر ئاو هەیە و تەنها فشارەکە کەمە، بێ پەمپیش بەسە.

عربي | arabi

المضخة مع پمپ تسحب الماء بنفسها وتكون أفضل إذا كان الماء ضعيفاً أو أحياناً لا يصل بشكل جيد. أما المضخة بدون پمپ فهي مناسبة أكثر إذا كان الماء موجوداً وتحتاج فقط إلى تقوية الضغط. إذا كان الماء عندك ضعيف أو ينقطع، فالمضخة مع پمپ أفضل؛ أما إذا الماء موجود والضغط فقط ضعيف، فالمضخة بدون پمپ تكفي.

وەسف بە / الوصف بـ:کوردیعربي
کوردی | kürdi

لە بازاڕدا دوو جۆر مزخە زۆر بەکاردێن: مزخەی خۆ پەمپ و مزخەی بێ پەمپ. جیاوازی سەرەکییان ئەوەیە کە مزخەی خۆ پەمپ دەتوانێت ئاو هەڵبکێشێت و فشار دروست بکات، بەڵام مزخەی بێ پەمپ زیاتر بۆ ئەو شوێنەیە کە ئاو خۆی دەگات و تەنها پێویستت بە زیادکردنی فشارە.

یەکەم، مزخەی خۆ پەمپ بۆ ئەو ماڵانە باشترە کە ئاوەکە لاوازە، لە تانک یان بیرەوە دێت، یان جار جار ئاو بە باشی ناگات. ئەم جۆرە مزخەیە خۆی توانای هەڵکێشانی ئاو هەیە، بۆیە لە شوێنی کە فشار کەمە یان ئاو بە تەواوی نایەت، کارەکە باشتر دەکات. بۆ ماڵی قاتی سەرەوە، شوێنی دوور لە سەرچاوەی ئاو، یان ئەو شوێنانەی ئاو کەم دەبێت، خۆ پەمپ هەڵبژاردنێکی باشترە. دووەم، مزخەی بێ پەمپ بۆ ئەو شوێنانە گونجاوە کە ئاو بەردەستە، بەڵام فشارەکە لاوازە. واتە ئەگەر ئاو دەگاتە مزخەکە و تەنها دەتەوێت فشار زیاد بکەیت بۆ دوش، حەمام، چێشتخانە یان تانکی سەرەوە، ئەم جۆرە مزخەیە بەسە. بەڵام ئەگەر ئاو بە باشی نەگاتە مزخەکە، یان ئاو هەندێک جار نەبێت، ئەوا مزخەی بێ پەمپ بە تەنها کاری باش ناکات و پێویست دەکات پەمپێکی تر بەکاربهێنیت. لە ڕووی پارچەکان، مزخەی بێ پەمپ زۆرجار سادەترە و پارچەکانی وەک ماتۆر، سیل، بێرنگ، کاپاسیتەر، ایمپێلەر و سوییچ بەردەستن. چاککردنەوەی ئاسانترە و خەرجی پارچەکانی زۆرجار کەمترە. بەڵام مزخەی خۆ پەمپ پارچەی زیاتر و هەستیارتر هەیە، چونکە سیستەمی هەڵکێشانی ئاو تێدایە. بۆیە ئەگەر هەوا بگرێت، سیل خراپ بێت، بۆری گیرابێت یان ئاو بە باشی نەگات، کارکردنەکەی لاواز دەبێت. لە ڕووی نرخی کرین، مزخەی بێ پەمپ زۆرجار هەرزانترە و بۆ ئەو کەسەی تەنها فشار زیادکردنی ئاو دەوێت، هەڵبژاردنێکی گونجاوە. مزخەی خۆ پەمپ نرخەکەی زۆرجار بەرزترە، بەڵام ئەگەر کێشەی لاوازی ئاو، هەڵنەکێشانی ئاو یان نەگەیشتنی ئاو هەبێت، ئەوا نرخەکەی شایستەیە چونکە کاری زیاتر دەکات. لە ڕووی هەڵەکان، مزخەی بێ پەمپ زۆرجار کێشەی وەک لاوازبوونی فشار، گەرمبوونی ماتۆر، سووتانی کاپاسیتەر، خراپبوونی سیل یان گیرانی ایمپێلەر هەیە. مزخەی خۆ پەمپیش جگە لەمانە، کێشەی هەواگرتن، نەهەڵکێشانی ئاو، پێویستی بە پڕکردنی ئاو، گیرانی بۆری یان لاوازبوونی هەڵمژینیشی هەیە. بۆیە بۆ خۆ پەمپ، دامەزراندن و بۆرییەکان دەبێت ڕێک و بێ هەوا بن. لە کۆتاییدا، ئەگەر ئاو لە ماڵەکەتدا بەردەستە و تەنها فشارەکە لاوازە، مزخەی بێ پەمپ باش و کەم خەرجە. بەڵام ئەگەر ئاو کەمە، جار جار نایەت، یان پێویستە ئاو لە تانک، بیر یان شوێنی نزمتری ترەوە هەڵبکێشرێت، مزخەی خۆ پەمپ باشترە. بە زمانی بازاڕ: ئەوەی خۆی پەمپی لێداوە بۆ ئاوی لاواز و هەڵکێشانە؛ ئەوەی بێ پەمپە بۆ ئەوەی ئاو هەبێت و تەنها فشار زیاد بکات.

عربي | arabi

في السوق يوجد نوعين من المضخات: مضخة مع پمپ ومضخة بدون پمپ. الفرق الأساسي بينهما أن المضخة مع پمپ تسحب الماء بنفسها وتزيد الضغط، أما المضخة بدون پمپ فهي مناسبة أكثر عندما يكون الماء واصل أصلاً وتحتاج فقط إلى تقوية الضغط.

أولاً، المضخة مع پمپ تكون أفضل للبيت الذي يكون فيه الماء ضعيفاً، أو الماء يأتي من خزان أو بئر، أو أحياناً لا يصل بشكل جيد. هذا النوع لديه قدرة على سحب الماء، لذلك يعمل أفضل في الأماكن التي يكون فيها الضغط ضعيف أو الماء لا يصل بسهولة. إذا كان البيت في طابق أعلى، أو بعيد عن مصدر الماء، أو الماء عندك ضعيف، فالمضخة مع پمپ تكون اختياراً أفضل. ثانياً، المضخة بدون پمپ تناسب المكان الذي يكون فيه الماء موجوداً، لكن الضغط ضعيف فقط. يعني إذا الماء يصل إلى المضخة وتريد فقط تقوية الضغط للدوش، الحمام، المطبخ أو الخزان، فهذا النوع يكفي. لكن إذا الماء لا يصل جيداً إلى المضخة، أو أحياناً لا يوجد ماء، فالمضخة بدون پمپ وحدها لا تعمل بشكل جيد، وقد تحتاج إلى پمپ إضافي. من ناحية القطع، المضخة بدون پمپ غالباً تكون أبسط، وقطعها مثل الماتور، السيل، البيرنگ، الكابستر، الإمبلر والسويچ متوفرة. تصليحها أسهل وتكلفة قطعها غالباً أقل. أما المضخة مع پمپ فتحتوي على نظام سحب أقوى وقطع أكثر حساسية، لذلك إذا دخلها هواء، أو تلف السيل، أو انسد الخرطوم أو البوري، فقد تضعف قوة السحب. من ناحية سعر الشراء، المضخة بدون پمپ غالباً تكون أرخص، ومناسبة لمن يريد فقط تقوية ضغط الماء. أما المضخة مع پمپ فسعرها عادة أعلى، لكنها تكون أفضل إذا كانت المشكلة في ضعف وصول الماء أو الحاجة إلى سحب الماء من خزان أو بئر أو مكان منخفض. من ناحية الأعطال، المضخة بدون پمپ قد تعاني من ضعف الضغط، سخونة الماتور، تلف الكابستر، تلف السيل أو انسداد الإمبلر. أما المضخة مع پمپ فقد تظهر فيها نفس الأعطال، بالإضافة إلى مشاكل دخول الهواء، عدم سحب الماء، الحاجة إلى تعبئة الماء داخل المضخة، انسداد البوري أو ضعف السحب. لذلك تركيب المضخة مع پمپ يجب أن يكون مضبوطاً، والوصلات تكون محكمة وبدون تهريب هواء. بالنتيجة، إذا كان الماء موجوداً في البيت وتريد فقط زيادة الضغط، فالمضخة بدون پمپ تكون كافية وأرخص. أما إذا كان الماء ضعيفاً، ينقطع أحياناً، أو تحتاج إلى سحب الماء من خزان أو بئر أو مكان أوطى، فالمضخة مع پمپ تكون أفضل. بلغة السوق: التي فيها پمپ تسحب الماء وتناسب الماء الضعيف، والتي بدون پمپ تقوي الضغط فقط عندما يكون الماء واصل.

پرسیار و وەڵام / الأسئلة والأجوبة

کامەیان بۆ بیر گونجاوترە؟+
ئەگەر ئاو لە قووڵاییەوە دەردەهێنرێت، غطاس زۆرجار گونجاوترە.
أيهما أنسب للآبار؟+
إذا كان الماء يُسحب من عمق، فالغطاس غالباً يكون أنسب.
کامەیان بۆ ماڵ و باخ گونجاوە؟+
بۆ بەکارهێنانی ئاسایی ماڵ و باخ، مزەخەی ئاو زۆرجار گونجاو دەبێت، بەڵام پێویستە بە پێی شوێن و بەرزی هەڵبژێردرێت.
أيهما أنسب للبيت والحديقة؟+
للاستخدام المنزلي والحدائق، قد تكون مضخة الماء مناسبة غالباً، لكن الاختيار يعتمد على المكان والارتفاع المطلوب.

پۆلە پەیوەندیدارەکان / الفئات ذات الصلة

WhatsApp